ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

مانچێستەر سیتی لەگەڵ هێرشبەرێکی بەڕازیلی گەیشتە رێکەوتن

Korek Telecom

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی ماوەیەکە لە گفتوگۆدان لەگەڵ کارگێری یانەی فلۆمێنزی بەڕازیلی، لە پێناو گواستنەوەی کایکی هێرشبەری لاوی ئەو یانەیە و چەند سەرچاوەیەکیش رێکەوتنی هەردوولایان بڵاوکردووەتەوە.

فابریتزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی سکای سپۆرت زانیاری دەستکەوتووە، یانە ئینگلیزیەکە بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانە بەڕازیلیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و بریارە ساڵی داهاتوو کاتێک ئەو یاریزانە تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ پەیوەندی بە ستیزنەوە بکات و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەردوو یانەکەش هەواڵەکە بەفەرمی ئاشکرا بکەن.

کایکی 17 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە کۆی حەوت یاری دوو گۆڵی تۆمار کردووە و بەهۆی ئاستە بەرزەکەشی بە نێیماری نوێ ناوی دەبەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!