ئیسپانیا

وادەی دووبارە دەستنیشانكردنەوەی پێرێز وەك سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە دەستنیشانكردنەوەی وەك سەرۆكی یانەكە لەبەر نەبوونی هیچ ڕكابەرێك.

یانە شاهانەكە دەرگای بەڕووی كاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەكەی كردەوە ، بەڵام تەنها پێرێز پەڕاوی خۆپاڵاوتنی پێشكەش كرد بە بێ ئەوەی هیچ كەسێكی دیكە بچێتە ڕكابەریەوە.

ڕۆژنامەی دیڤینسا سێنترال ئاماژەی بەوە كردووە كە وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دوای بەسەرچوونی ماوەی یاسایی بۆ پێشكەشكردنی پەڕاوی خۆ پاڵاوتن فلۆرینتینۆ پێرێز بێ ركابەر بە سەرۆكی مێرینگی هەڵبژێردرێتەوە.

بەوەش پێرێز بۆ ماوەی چوار ساڵی دیكە وەك سەرۆكی یانە شاهانەكە بەردەوام دەبێت تا ساڵی 2025.

شایەنی باسە لە ماوەی سەرۆكایەتی پێرێزدا ڕیال مەدرید توانیویەتی 26 نازناوی ناوخۆی و ئەوروپی بباتەوە ( 5 نازناوی لالیگا ، 1 نازناوی جامی شا ، 5 نازناوی سوپەری ئیسپانیا ، 5 نازناوی چامپیۆنسلیگ ، 5 نازناوی سوپەری ئەوروپا ، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەكان ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button