ئینگلتەرا

سێ یانەی بەهێزی ئەوروپا كێبڕكێی بەدەستهێنانی لینگارد دەكەن

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ ئاشكرایانكرد سێ یانەی بەهێزی ئەوروپا كێبڕكێی گواستنەوەی جیسێ لینگاردی ئینگلیزی دەكەن.

لینگاردی تەمەن 28 ساڵان هێرشبەری مانچێستەر یونایتد كە بە شێوەی خواستن یاری بۆ وێستهام دەكات ئاستێكی بەرز لەگەل یانەكەی پێشكەش دەكات.

تۆڕی ESPN ئاشكرایكرد ڕیاڵ مەدرید گرنگی بە تواناكانی لینگارد دەكات دوای ئەوەی بەشێوەیەكی زۆر باش لەگەل وێستهام دەردەكەوێت.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد ڕیاڵ مەدرید تاكە یانە نیە گرنگی بە تواناكانی یاریزانە ئینگلیزیەكە دەدات هەریەك لە یانەكانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیش كێبڕكێی بەدەستهێنانی دەكەن لە هاوینی داهاتوودا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button