چامپیۆنزلیگ

بەیاننامەی فەرمی بایرن میونشن سەبارەت بە یاریكردنی لیڤاندۆڤسكی بەرامبەر پاریس

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە بەشداریكردنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەكەیان لە یاری پاریس سان جێرمان بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا كە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردووەتەوە بایرن ئاشكرایكرد لیڤاندۆڤسكی ئەمڕۆ یەكەم مەشق و ڕاهێنانی خۆی ئەنجامداوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە لیڤاندۆڤسكی لەگەل هەلبژاردەكەی تووشی پێكان بوو ناتوانێت بەشداری یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر پاریس سان جێرمان بكات.

سبەینێ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاریس سان جێرمان میوانداری بایرن میونشن دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button