ئیسپانیا

پێرێز داهاتووی زێدان یەكلادەكاتەوە

یاریگا-

فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی داهاتووی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەكەی یەكلاكردەوە.

ڕۆژنامەی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرایكرد پێرێز دەیەوێت گرێبەستێكی نوێ پێشكەشی زێدان بكات بۆ پاراستنی و هێشتنەوەی لە یانەكە.

سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەكەی زێدان لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت بەلام پێرێز دەیەوێت پارێزگاری لێبكات و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

سەرۆكی یانە شاهانەكە دەیەوێت تا ساڵی 2024 گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و موچەكەشی زیاتر بكات.

شایەنی باسە لەم دواییانەدا زێدان توانی لە لیڤەرپول لە یاری چوون و لە بارسێلۆناش بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button