ئیتاڵیا

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆشتنی ئەلێگری، ڕۆناڵدۆ چی بە یاریزانەکان گوتووە؟

یاریگا- دوای ئەوەی یانەی یوڤێنتوس لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ماسیملیانۆ ئەلێگری بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵیاندا بەردەوام نابێت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیارێکی لەوباریەوە داوە.

ئەلێگری لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری جێهێشتنی لە یانەکە لە ژووری خۆگوڕیندا گریاوە. ڕۆنالدۆش بە یاریزانەکانی یوڤی ڕاگەیاندووە کە بۆ کۆتا یاری ئەلێگری هەموویان کۆببنەوە بۆ ڕێزلێنان لە ڕاهێنەرەکەیان و گوتبووی” ڕۆژی یەکشەممە لەپێناو ئەلێگری یاری دەکەین”. هۆکاری ئەم کارەی ڕۆناڵدۆ بۆ ئەو پشتگیریە بەهێزەی ئەلێگری دەگەڕێتەوە کە بەیاریزانەکەی بەخشیبوو لەسەرەتای هاتنیەوە بۆ یوڤی.

یوڤی لە دوایین یاریاندا لەنێو یاریگای خۆیان لەم وەرزە، بەیانی دژی ئەتەلانتا یاری دەکەن لە کاتژمێر ٩:٣٠ی شەو.

بابەتی زیاتر

Back to top button