ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی بایرن میونشن

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بریارە سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ببێتەوە و پێش ئەم یارییەش هەردوو بەرگریکاری یانەکە جیرۆم بواتێنگ و لوکاس هێرناندێز چارەنوسیان یەکلایی کرایەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە، لە دوایین یەکەی ئامادەکارییەکانی ئەمڕۆی باڤارییەکان، هەردوو بەرگریکاری ئەو یانەیە کە لە یاری رابردوویان بەرامبەر یانە فەرەنسیەکە هەستیان بە ئازار کردبوو، بەبێ کێشە بەشداریان کرد و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری گەڕانەوە هیچ کێشەیان نەبێت، بۆیە هاندەرانی ئەو یانەیە بە بیستنی ئەم هەواڵە دڵخۆش بوون.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، لءیۆن گۆرتێزکای ناوەڕاستکار تاوەکو ئێستا چارەنوسی یەکلایی نەبووەتەوە و بریارە سبەی دووشەممە دوای ئەنجامدانی دوایین پشکنینی پزیشکی، چارەنوسی ئەو یاریزانەش بۆ یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئاشکرا بێت.

Back to top button