ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

پلانە نوێیەکەی ڕایۆلا هالاند دەکاتە خاوەنی بەرزترین مووچەی مێژووی تۆپی پێ

یاریگا- وا دیارە مینۆ ڕایۆلای گەورە بریکاری تۆپی پێ، نایەوێت بە ئاسانی ئێرلینگ هالاند ڕادەستی یانە خوازیارەکانی بکات و ئەم جارە مووچەی هەفتانەی کردۆتە مەرج.

پێشتر له گەشتە دووقۆڵییەکەی ڕایۆلا و باوکی یاریزانە نەرویجیەکە و دەنگۆی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید، باس لەوە دەکرا کە ڕایۆڵا نرخی یاریزانەکەی بە 154 ملیۆن پاوەند دیاری کردبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی نوێ لە ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، پلانی ڕایۆلا ئەوەیە هەر یانەیەک نیازی لە گواستنەوەی ۆڵکارەکەی دۆرتمۆند هەیە، مووچەی هەفتانەکەی یەک ملیۆن پاوەندە. ئەوەش بەرزترین مووچەیە لە مێژووی تۆپی پێدا یاریزانێک وەریبگرێت.

جگە لە ڕیاڵ و بارسا، یانە ئینگلیزییەکانیش خواستیان لە گرێبەست کردن لەگەڵ هالاندا هەیە. لەوانە مان یونایتد و چێڵسی و مان سیتی، بەڵام بەم دواییانە پیپ گواریدۆلا ڕایگەیاند کە هیچ هێرشبەرێک بەو بڕە پارەیە (154 ملیۆن پاوەند) ناکڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button