ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنا دەستكەوتێكی بەدەستهێنا كە لە ساڵی 1978ەوە ڕووینەداوە

یاریگا- 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستكەوتێكی بەدەستهێنا كە لە ساڵی 1978ەوە ڕووی نەداوە.

ڕیاڵ مەدرید توانی لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بارسێلۆنا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

بردنەوەكەی ڕیاڵ مەدرید لە بارسێلۆنا بوو بە سێیەم بردنەوەی لەسەر یەك بۆ یانە شاهانەكە بەرامبەر بلاوگرانا لە خولی ئیسپانیا ئەوەش یەكەمجارە ڕووبدات لەوەتەی ساڵی 1978ەوە.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید توانی هەردوو یاری هاتن و چوون لە بارسێلۆنا بباتەوە و كۆی خالەكانی بگەیەنێتە 66 خال.

بابەتی زیاتر

Back to top button