ئیسپانیا

بەپەلە: لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ شەممە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە كومان تواناكانی هەریەك لە جیرارد پیكێ و سێرجی ڕۆبێرتۆ بۆ گەڕاوەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید:

شتیگن ، ئاراوخۆ ، پیكێ ، دیست ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، ڕۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، پینا ، ئیلایكس مۆریبا ، مینگوێزا ،تیناس.

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی دووەمی لالیگا دێت  بو كۆكردنەوەی 65خال و هەرچی یانە شاهانەكەیە لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی 63 خال.

بابەتی زیاتر

Back to top button