چامپیۆنزلیگ

لە وەلامی ڕەخنەكانیدا كلۆپ خەلاتێكی بەدەست گەشت

یاریگا-

‎یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای ئەوەی یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی بە یاریگای ڕاهێنان ناوبرد خەڵاتێكی لەلایەن مەدریدەوە بەدەست گەشت.

‎ڕیاڵ مەدرید توانی لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لیڤەرپول بباتەوە.

لە دوای یاریەكە كلۆپ وەك ڕەخنەیەك یاریگای ڕیاڵ مەدریدی بە یاریگای ڕاهێنان ناوبرد و ئاماژەشی بەوە كرد یاری گەڕانەوە لە یاریگایەكی ڕاستەقینە ئەنجام دەدرێت.

لە وەڵامیشدا زێدان ووتی: ئێمە شانازی دەكەین كە یاری لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ دەكەین.

لە دوای ئەو ڕووداوە بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای ” ئیلفین فۆرس ” كە مۆدێلی بچوككراوەی یاریگاكە درووست دەكات بڕیاریاندا كۆپیەكی بچوككراوەی یاریگاكە بۆ یۆرگن كلۆپ بنێرن.

سەبارەت بە ناردنی ئەو خەڵاتە بۆ كلۆپ ووتیان: ئێمە دەزانین كە كلۆپ پیاوێكە حەز بە گاڵتە دەكات بێگومان بە گەرمی پێشوازی لێدەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button