ئه‌وروپا

هۆكاری داواكردنی واژۆ لە هالاند لەلایەن ناوبژیوانەوە ئاشكرا بوو

یاریگا-

ئۆكتافیان سوفری یاریدەدەری ناوبژیوانی یاریەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و بروسیا دۆرتمۆند هۆكاری داواكردنی واژۆی لە ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئاشكرا كرد.

لە دوای یاریەكەی مان سیتی و دۆرتمۆند ناوبژیوان چوویە لای هالاند و داوای واژۆی لێكرد لە كارتە سور و زەردەكەی.

ئۆكتافیان لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەدا كە بەردەوام لە یاریەكان ئەو كارە دەكات بە مەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ كاری خێرخوازی ، ئەو كارتانەی هالاند واژۆیكرد بەكاردەهێنرێت بۆ ڕێكخراوێك كە پشتگیری كەسانی ئۆتیزم دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button