چامپیۆنزلیگ

مۆلەر پەیامێك بۆ پاریس دەنێرێت

یاریگا-

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات پەیامێك بۆ پاریس سان جێرمان دەنێرێت.

بایرن لە یاریگای خۆیاندا تووشی شكستێكی سەخت هاتن بەرامبەر پاریس بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام مۆلەر نووسیوویەتی: هەلی زۆرمان درووست كرد بەلام تەنها دوو گۆڵمان تۆمار كرد.

هەروەها نووسیوویشیەتی: ئێمە دەجەنگین بۆ گەڕانەوە و خۆ بەدەستەوە نادەین.

وا بڕیارە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی لە یاریگای باخچەی شازادەكان لە سێشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button