ئیسپانیا
هاتریکێکی جیاواز بۆ گریزمان
یاریگا-ئەنتوان گریزمان بۆ سێهەم جار بوو بە باوک.
هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی فەڕەنسا خاوەنی کوڕ و کچێک بوو بە ناوەکانی ئامارۆ و میا. ئەمڕۆش سێهەم منداڵی چاوی بە دنیا هەڵهێنا
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە هەرسێکیان لە یەک رۆژی ساڵدا لە دایکبوون بەم جۆرە:
میا ٨-٤-٢٠١٦
ئامارۆ ٨-٤- ٢٠١٩
سێهەم منداڵ (ناوەکەی نەزانراوە) ٨-٤-٢٠٢١
رۆژی شەممە گریزمان و بارسێلۆنا میوانداری ریاڵ مەدرید دەکەن و هێرشبەرە بە ئەزموونەکە دەیەوێت گۆڵێک بکاتە دیاری بۆ منداڵە تازەکەی.