چامپیۆنزلیگ

مباپێ: بەرامبەر بایرن ئەوەمان سەلماند كە لە بارسێلۆنا ووتم

یاریگا-

كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە بایرن میونشن.

پاریس سان جێرمان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بایرن بباتەوە لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە مباپێ ووتی: ئاستێكی كۆمەلی نایابمان پێشكەش كرد سودمان لە تواناكانی هاوڕێكانم وەرگرت ، بەڵام پێویستە ئەوە بزانین تەنها یەك گێم ڕۆشتووە ، گێمێك ماوە.

هەروەها ووتیشی: وەك لە بارسێلۆنا ووتم حەزدەكەم یاری لەم جۆرە بكەم بێگومان هەموو كاتێك شتەكان زەردەخەنەم بۆ ناكەن بەلام من لێرە نیم بۆ ئەوەی لە یاریگا خۆم بشارمەوە ، بەڵكو حەزدەكەم لە یاریە گەورەكاندا یەكلاكەرەوە بم.

سەبارەت بە یاری گەڕانەوە ووتی: جارێ پێویستە بیر لە یاری بەرامبەر ستراسبۆرگ بكەینەوە لە خول و دواتریش بە متمانەیەكی زۆرەر بیر لە یاری بایرن بكەینەوە.

شایەنی باسە مباپێ توانی لە كۆی سێ گۆڵەكەی یانەكەی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button