ئه‌وروپائیسپانیا

” میسی باشترین بریار لەبارەی داهاتووی دەدات ”

یاریگا
داڤید ڤیا، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا پێیوایە لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژووی ئەو یانەیە پێویستی بە ئامۆژگاری هیچ کەسێک نیە و خۆی باشترین بریار سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەدات.

یاریزانەکەی پێشووی بلاوگرانا بە رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیا دەڵێت ” دوای گەڕانەوەی لاپۆرتا بۆ سەرۆکایەتی، ئەو یانەیە گۆرانکاری زۆر تێدا کراوە و دڵنیاشم لە داهاتوو باشتریش دەبێت، لەبارەی داهاتووی گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیەش دڵنیام کە ئەو خۆی دەزانێت چ بریارێک بدات، لیۆ پێویستی بە ئامۆژگاری هیچ کەسێک نیە و خۆی دەزانێت چی دەکات”.

ڤیا سەبارەت بە رکابەری بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا گووتی هیوادارم لە نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکێکیان ناسناوی ئەم وەرزە بەدەست بێنن.

Back to top button