ئیسپانیا

فەرمی: ئەتلەتیكۆ مەدرید پێكانی ئەستێرەیەكی ڕاگەیاند

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پێكانی ئەستێرەیەكی یانەكەی ڕاگەیاند.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ڕێگای هەژماری فەڕمی خۆیانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند دوای هەستكردن بە ئازار لە ڕاهێنانەكاندا پشكنینی پزیشكی بۆ لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانەكەیان كراوە و دەركەوتووە یاریزانەكە تووشی پێكانێكی ماسولكەی بووە لە قاچی چەپیدا و گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان پشت بە خێرایی چاكبوونەوەی دەبەستێت.

سەرچاوەكان بەتایبەت ماركا ئاماژە بەوە دەدات سوارێز بە لایەنی كەمەوە سێ هەفتە لە یاریگاكان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button