ئیتاڵیا

بێرلسکۆنی دووبارە رەوانەی نەخۆشخانە کرا

یاریگا-سلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکی پێشووی ئەیسی میلان رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوە بۆ دووهەمجار لە دوو هەفتەدا.

سلڤیۆ سەرۆکی ئێستای یانەی مۆنزایە و لە جەژنی هەستانەوەی کریستیانەکاندابووە لەگەڵ کچەکەی مارینا بەڵام بارودۆخی تێکچووە و بە هەلیکۆپتەر گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی میلانۆ.

بێرلسکۆنی تەمەنی گەیشتووەتە ٨٤ ساڵ، پاش لەدەستدانی میلان، لەگەڵ ئادریان گالیانۆ یانەی مۆنزایان کڕییەوە، دوای دوو وەرز توانیوییانە ئەو یانەیە لە پلە چوارەوە سەربخەن بۆ پلە دوو، ئەم وەرزەش لە پلەی چوارەمدان و چانسی گەیشتنیان بە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button