ئیسپانیا

موکتار دیاکابی: یاریزانەکەی کادیز پێی وتم “رەشی پیس”

یاریگا-یاری ئەم هەفتەیەی نێوان ڤالێنسیا و کادیز لە خولی ئیسپانیدا رووداوێکی نەخوازاوی لێکەوتەوە کە بەهۆیەوە یارییەکە راگیرا.

ڤالێنسیا یاریگای جێهێشت، کاتێک موکتار دیاکبی بەرگریکاری ئەو یانەیە ئامادە نەبوو یارییەکە تەواوبکات بەهۆکاری ئەوەی  خوان کالای یاریزانی کادیز سوکایەتی رەگەزپەرستی پێکردووە.

موکتار لە پێگەی فەرمی خۆی ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە تێیدا باسی رووداوەکە دەکات و ئاشکرایکرد کالا پێی وتووە “رەشی پیس”، ناوبراو داوای کرد یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بە توندی سزای ئەو یاریزانە بدات.

پاش رووداوەکە، ڤالێنسیا گەڕانەوە ناو یاریگا بەڵام دیاکبی گۆڕانکاری پێککرا، یارییەکەش ١-٢ لە بەرژەوەندی کادیز کۆتایی هات.

Back to top button