ئیتاڵیا

یاریزانێكی یوڤێنتوس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی تووشبوونی ئەستێرەیەكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی یانەی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دوای كۆتا پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوت كە فیدریكۆ بێرناردێسكی پشكنینەكانی ئەرێنیە بۆ ڤایرۆسی كۆڤید-19.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كرد یاریزانەكە بە پێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی لە كەرەنتیندا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button