ئیسپانیا

میسی لە نێوان گێمەكاندا: ناوبژیوان دەیەوێت بمانوەستێنێ، ئێمەش دەبێت بەهەر نرخێك بێت بیبەینەوە

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بێزاری جۆی لە ناوبژیوانی یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید لە نێوان گێمەكاندا دەردەبڕێت.

دوای كۆتایهاتنی گێمی یەكەم چاوی كامێراكان چوونە دەرەوەی میسیان هێناوەتە پێشەوە كە بە شێوەیەكی ئاشكرا ڕەخنەی لە ناوبژیوانی یاریەكە دەگرت.

میسی لە كاتی تەواو بوونی گێمی یەكەم ووتویەتی: ناوبژیوان دەیەوێت بە هەر جۆرێك بێت كارتم پێبدات، ئەوە شتێكی باوەڕ پێنەكراوە.

لە دوای هاتنە ناوەوەیان بۆ گێمی دووەمی یاریەكە میسی بە هاوڕێكانی دەڵێت: پێوویستە خێرا بین لە هەموو شتێك دەبێت یاریەكە ببیەنەوە بارودۆخەكە هەرچۆنێك بێت.

شایەنی باسە بارسێلۆنا بە تاكە گۆڵێكی عوسمان دیمبلی لە خولەكی 90 توانی یاریەكە لە ڤایادۆلید بباتەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەل ئەتلەتیكۆ بۆ خاڵێك كەم بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button