ئیسپانیا

كۆوتینهۆ نەشتەرگەریەكی نوێ ئەنجام دەدات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە فلیپ كۆوتینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانەكەی نوێ بووەتەوە و نەشتەرگەریەكی دیكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ سێ مانگ دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی چەپی كرا ، كۆوتینهۆ دووبارە نەشتەرگەریەكی نوێ ئەنجام دەدات.

هەروەها چاوەڕوان دەكرێت یاریزانەكە بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button