چامپیۆنزلیگ

ئامارەكانی زێدان بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان

یاریگا-

ئامارەكانی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول.

ئەمڕۆ سێشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری لیڤەرپول دەكات.

پێش ئەمڕۆ زێدان لە حەوت یاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یانە ئینگلیزیەكان بووەتەوە وەك ڕاهێنەری مێرینگی و تەنها لەدوو یاریدا براوە بووە و لە دوو یاریش یەكسان بووە و سێ یاری تووشی شكست بووە.

چوار یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئەنجامداوە و تەنها یاریەك براوە بوو ولە یاریەكیش یەكسان بووە و دوو یاریش شكستی هێناوە ، دوو یاریشی بەرامبەر تۆتنهام ئەنجامداوە و یاریەك شكستی هێناوەو یاریەكیش یەكسان بووە و لە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ بەرامبەر لیڤەرپول براوە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button