چامپیۆنزلیگ

لێدوانەكانی ناچۆ پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول

یاریگا-

‎ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە بە دوای بردنەوەوەن بەرامبەر لیڤەرپول.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول ناچۆ ووتی:

خەونەكانت؟

خەون بەوەوە دەبینم بەردەوام بم لە پۆشین و پاراستنی ئەم درێسە ، لەو كاتەوەی منداڵ بووم تا ئێستس ئەم یانەیە ژیانی منە.

یاریكردن بە سێ بەرگریكار؟

یانەكە بە هەر شێوەیەک بێت هێزی خۆی نیشان دەدات، لەگەڵ ئەوەی ڕاهێنەر داوای دەکات دەتوانین خۆمان بگونجێنین، گرنگترین شت ئەوەیە ئەنجامێكی باشمان هەبێت لە یاریەكەی سبەینێ.

بارودۆخت لەگەڵ ئێستای یانەكە؟

هەست دەکەم لە باشترین کاتدام، هەست دەكەم گرنگم بۆ یانەكە ودلخۆشم بە یاریكردن ، دەبێت بە متمانەوە سوود لەو ساتانە وەربگرم ماوەیەكی زۆرە ئەو هەستەم نەبووە ، هیوادارم. تا ماوەیەكی زۆر بەردەوام بم لە یاریكردن.

داهاتووت پەیوەندی بە داهاتووی ڕامۆسەوە هەیە؟

بێگومان بڕیارەكان كاریگەری هەیە ، قسە لەگەل یانەكەم دەكەم ، بڕیارێك دەدەم سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم لەسەرخۆ شتەكان دەڕوات بەڕێوە.

ڕامۆس؟

من باش دەیناسم، ئەو هاوکارو هاوڕێمە، نیگەرانە چونکە لەم کاتەدا پێکانی هەیە بەڵام هیوادارین زووترین کات چاک ببێتەوە، چونکە ئەو زۆر گرنگە بۆ ئێمە.

یاریەكەی لیڤەرپول؟

پێوویستە بە تەواوی ئامادە بیت لە ڕووی هزر و جەستەوە ، ئەوە جۆرێكە لەو یاریانەی دەبێت بۆ ماوەی 90 خولەك ئامادە بیت ، بەرامبەر فێرمینهۆ و جۆتا یاری دەكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button