ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ناوبژیوانی یارییەکەی بایرن و پاریس دیاریکرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ناوی ناوبژیوانەکانی یارییەکانی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڵاودەکاتەوە و ماتیۆ لاهۆزی ئیسپانی وەکو ناوبژیوانی یاری نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان دیاریکراوە.

ماڵپەری فەرمی یوێفا، ناوی ناوبژیوانەکانی شەوی یەکەمی قۆناخی جارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە، بریارە ماتیۆ لاهۆز ناوبژیوانی ئیسپانی یارییەکەی نێوان بایرن و پاریس بەڕێوەببات، ئەم ناوبژیوانە پێشتر یارییەکی نێوان ئەو دوو یانەیەی بەڕێوەبردووە، ئەو کاتەی هەردوو یانە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2017-2018 رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یانە فەرەنسیەکە یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

لاهۆز دوایینجار کە یاری بایرن میونشنی بەڕێوە بردبێت، قۆناخی پێش کۆتایی وەرزی رابردوو بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆنی فەرەنسا بوو، هەروەها دوایینجاریش ئەم وەرزە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یارییەکەی سانجێرمان بەرامبەر مان یونایتدی بەڕێوە بردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button