ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

” داوای درێسەکەی رۆناڵدۆم کرد، بەڵام شەرمەزاری کردم ”

یاریگا
بەدەست هێنانی درێسەکانی یاریزانە گەورەکانی هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی، خەونی زۆربەی یاریزانەکان، بەڵام یاریزانێکی ئەڵمانی نەیتوانیوە درێسەکەی رۆناڵدۆ بەدەست بێنێت و تووشی شەرمەزاریش بووە.

رۆبن گۆسینس بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا دەگێڕێتەوە و دەڵێت ” دوای یاری یانەکەمان بەرامبەر یۆڤێنتۆس، بە دەرفەتم زانی کە داوا لە رۆناڵدۆ بکەم درێسەکەی پێشکەشم بکات، چونکە خەونی من ئەوە بوو کە رۆژێک بتوانم ئەم درێسە بەدەست بێنم، بەڵام کاتێک داوای درێسەکەم لێکرد تووشی شۆک بووم، چونکە ئەو نەک درێسەکەی پێنەدام، بەڵکو سەیریشی نەکردم، بۆیە زۆر بێ هیوا بووم کاتێک ئەو یاریزانەی کە بە نمونەی خۆم دەزانم، بەم شێوەیە رەفتاری لەگەڵ کردم ”.

ئەو یاریزانە دەشڵێت، لەوانەیە دۆن ئەو کاتە زۆر دڵتەنگ بوبێت بە هۆی ئەنجامی یارییەکە، بۆیە دوای یارییەکە بەخۆم گووت کە پێویست ناکات خۆت دڵگران بکەیت.

Back to top button