ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رایۆلا لەسەر دەنگۆی مەرجەکانی هالاند هاتە دەنگ

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن مەرجیان بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داناوە، لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

رایۆلا لە تویتێکدا هەموو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە لە دوێنێوە چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی بڵاویان کردووەتەوە، کە گوایە ئەوان بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ بارسا، داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکەن، بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە دوێنێوە بڵاوکراونەتەوە، بلاوگرانا بەرامبەر بەدەست هێنانی تواناکانی گۆڵکارەکەی یانە ئەڵمانیەکە، پێویستە نزیکەی 220 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

هەفتەی رابردوو بوو کاتێک رایۆلا لەگەڵ باوکی ئێرلینگ هالاند گەشتی ئیسپانیایان کرد و لە گەشتەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئیسپانیا لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەڕۆکی ئەم گفتوگۆیانەیان ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button