ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

مەرجەکانی گواستنەوەی هالاند بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا بوون

مەرجەکان زۆر قورسن و ئەستەمن

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند گۆڵکاری لاوی نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، مەرجی قورسی بۆ یانەی بارسێلۆنا داناوە، لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

جێرارد رۆمێرۆ لە پێگەی راک وەن هەموو ئەو مەرجانەی ئاشکرا کردووە، کە لە کۆبونەوەکەی ئەم دواییەی بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی دۆرتمۆند لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسا باس کراون، ئەم مەرجانە بە شێوەیەکی کە گواستنەوەی ئەو یاریزانە زۆر قورس دەکات، مەرجەکانیش ئەمانەن:

20 ملیۆن یۆرۆ بۆ مینۆ رایۆلا
20 ملیۆن یۆرۆ بۆ باوکی هالاند
30 ملیۆن یۆرۆ موچەی ساڵانەی
150 ملیۆن یۆرۆ موچەی ساڵانەی
مانەوەی میسی لەو یانەیە

بەم شێوەیە تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ بارسێلۆنا دەگاتە 220 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش گواستنەوەکەی ئەستەم کردووە، چونکە لەم بارودۆخەدا ئەستەمە هیچ یانەیەک ئەم پارەیە خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button