ئینگڵته‌را

چیرۆکی 10 ساڵ پێکەوەبوونی مانچستەر و دی خیا کۆتایی دێت

یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتد بیر لە دەستبەرداربوون لە داڤید دی خیای گۆڵپارێزی دەکاتەوە و ڕەنگە کۆتایی وەرزەکە چیرۆکی 10 ساڵەی پێکەوەبوونیان کۆتایی پێ بێت.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە کە ساڵی 2011 لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە ڕووی کرده ئۆڵدترافۆرد، چەند یارییەکە وەک یەدەک مامەمەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بەشداری پێ کردنی دین هێندەرسۆنی گۆڵپنرێزی ئینگلیزی لە جێگەکەی، ئاماژەکانی بەڕێ کردنی دی خیای تۆختر کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، دی خیا لە کۆتایی وەرزەکە لە یانەکە دەڕوات و مانچستەریش لەپێناو ڕزگاربوون لێی، ئامادەیە پاشماوەی گرێبەستەکەی بدات کە دوو ساڵی ماوە و هەفتانە 350 هەزرا پاوەند دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button