ئینگلتەرا

لیستەر گرێبەستی ئیهناچۆی بۆ سێ وەرزیتر درێژ کردەوە

یاریگا- یانەی لیستەر سیتی پاداشتی ئاستە نایابەکەی کیلیچی ئیهیناچۆی دایەوە و گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزیتر نوێ کردەوە.

هێرشبەرە نەیجیرییەکە بە ئاستێکی زۆر ڕۆژە باشەکانی خۆی لەگەڵ لیستەردا  بەڕێ دەکات و له چوار یاریی ڕابردوودا توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بکات و هەر دوێنێش وەک باشترین یاریزانی پریمەرلیک دیاری کرا بۆ مانگی ڕابردوو.

ئیهناچۆ ساڵی 2017 لە مان سیتیەوە گواسترایەوە ڕیزی ڕێوییەکانی ئینگلتەرا و تا ئێستا 32 گۆڵی بۆ تۆمار کردوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button