ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشتگیری یاریزانێكی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا- 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پەیامێكی پشتگیری بۆ ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و یاریزانی بارسێلۆنا نارد.

ڕۆژی ڕابردوو ئەنسۆ فاتی لە پەیامێكی كاریگەردا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند كە پرۆسەی چارەسەریەكەی بە باشی ناڕوات و بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت.

ئەفسانە پورتوگالیەكە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی ئەنسۆ فاتی لە ستۆریەكەی خۆی داناوەتەوە و نووسیوویەتی: ” دەی ئەنسۆ فاتی ، بە زویی دەگەڕێیتەوە “.

شایەنی باسە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگە ئەستێرە لاوەكەی بلاوگرانا بەهۆی پێكانەوە لە یاریگاكان دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button