ئه‌وروپا

قۆڵبەندەکەی ڕۆناڵدۆ فرۆشرا

یاریگا- لە کۆتاییدا قۆڵبەندەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا و پارەکەشی بۆ مەبەستی خێرخوازیی بەکار دەهێنرێت.

ڕۆناڵدۆ لە یاریی نێوان هەڵبژاردەکەی و هەڵبژاردەی سڕبیا، دوای هەژمانەکردنی گۆڵێکی دروست بۆی لە پاش فیکەی کۆتایی یارییەکە وەک ناڕەزایەتیەک لە بڕیاری ناوبژیوان و یاریدەری سەر هێڵ، قۆڵبەندی کاپتنێکەی فرێدا کە دواتر لەلایەن کارمەندێکی یاریگاکەوە هەڵگیرا و دای بە ڕێکخرواێکی خێرخوازی تا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بیفرۆشن بۆ دابین کردنی شتێک لە تێچوونی نەشتەرگەریی منداڵێکی سڕبی له ماسوولکەکانی دڕکەپەتکیدا کە باس لەوەی دەکرێت بڕی 2.5 میلۆن یۆرۆی تێدەچێت.

ئەمڕۆ سەرچاوە جیاوازەکان بە پشتبەستن بە هەواڵەکانی سڕبیا بڵاویان کردەوە کە قۆڵبەندەکەی دۆن بە بڕی 64 هەزار پاوەند (75,365  دۆلار) فرۆشراوە و دەخرێتە خزمەتی ئەو منداڵە شەش مانگانە سڕبیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button