ئینگڵته‌را

وێمبڵی باوەش بۆ هاندەران دەکاتەوە

یاریگا- ئەنجوومەنی شاری لەندەن لە هەواڵێکی خۆشدا گەڕانەوەی هاندەرانی بۆ نێو یاریگای وێمبڵی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، لەنێویشیاندا گاردیان، بڵاویان کردۆتەوە کە بۆ یاریی کۆتایی جامی کاراباوی نێوان مان سیتی و تۆتنهام، ڕێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراوی هاندەر دەدەن تا ئامادەی ئەو یارییە ببن، بەڵام لەژێر ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و لێک دوورکەوتنەوە.

جگە لەو یارییە کۆتاییە کە لە 25ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت و، پێشتریش هەر بە هەمان مەبەست و واتا بۆ خاوکردنەوەی ڕێکارەکانی تەندروستی لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیار لەسەر ئامادەبوونی هاندەر درا بۆ یاریی پێش کۆتایی FA Cupی نێوان لیستەر سیتی و ساوسهامپتن کە ئەمەشیان هەر وێمبڵی بەناوبانگ لە خۆی دەگرێت و بڕیارە چوار هەزار بلیت بفرۆشرێت.

بۆ زیاتر لە ساڵێکە ئەو یاریگایە خۆڵە لە هاندەرانی لەوەتەی پەتای کۆرۆنا سەری هەڵداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button