جیهان

گریزمان: ئازارمان چەشت بەرامبەر بۆسنە

یاریگا-

ئەنتوان گریزمان ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێی وایە تووشی سەختی و ناڕەحەتی بوون لە بردنەوەیان لە بۆسنە.

فەڕەنسا توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكە لە بۆسنە و هەرسك بباتەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تاكە گۆڵەكەی فەڕەنسا لەلایەن گریزمانەوە تۆمار كرا( ڤیدیۆی گۆڵەكەی ببینن).

لەدوای یاریەكە گریزمان ووتی: ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت بوو ، ئێمە. تا ڕادەیەك ماندوو بووین ، كێشەمان هەبوو لەیاریكردن بەرامبەر هەڵبژاردەیەك كە بە پێنج یاریزان بەرگری دەكات ، بۆیە دەبێت ئامادەكاریەكیباشبۆ ئەم جۆرە ڕووبەڕووبونەوانە بكەین.

هێرشبەرەكەی بلاوگرانا بەردەوام بوو ووتیشی: ئێمە دەزانین كە دەكرێت لە هەندێك یاریدا بە باشی دەرنەكەوین ، بەڵام هێشتا گرنگە سێ خاڵی یاریەكە بەدەست بهێنین.

سەبارەت بە گەشتنی بە گۆڵی ژمارە 35 بۆ كەڵەشێرەكان گریزۆ ووتی: زۆر دڵخۆشم وهەست بە شانازی دەكەم بەوەی بەدەستم هێناوە بۆ هەڵبژاردەكەم ، هێشتا زۆرم ماوە پێشكەشی بكەم.

شایەنی باسە بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە گریزمان پێش تریزیگە كەوت و بوو بە چوارەم گۆڵكاری مێژووی هەلبژاردەی فەڕەنسا لە دوای هەریەك لە هێنری و جیرۆ و پلاتینی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button