ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ڤینیسیۆس جونیۆر ڕەتی دەکاتەوە ببێتە بەشێک لە پلانەکانی پاریس سان جێرمان

یاریگا- ڤینیسیۆس جونیۆر ڕەتی دەکاتەوە بەشێک بێت لە پلانەکانی پاریس سان جێرمان له مامەڵەکەی تایبەت بە چوونی کیلیان مباپێ لە پاریس و پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە.

چەند ڕۆژێکە سەرچاوە جیاوازەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن پی ئێس جی بۆ دەستبەرداربوون لە مباپێ بۆ ڕیاڵ، داوای بڕی 165 ملیۆن یۆرۆ و ڤینیسیۆس دەکەن.

لە نوێترین هەواڵدا لەو بارەیەوە، بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە یاریزانە بەڕازیلییەکە و بریکارەکانی تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکیان لەلایەنی پاریسییەوە بۆ نەهاتووە لەو بارەیەوە خودی ڤینیسیۆس سوورە مکوڕە لە مانەوەی لەگەڵ ڕیاڵ و، جێ هێشتنی ئەو یانەیە لە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکرێت هاوینی داهوتوو ڕیزەکان یانە شاهانەکە جێ دەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button