ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

پۆگبا داهاتوو خۆی یەکلایی کردۆتەوە

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت ئەو یانەیە جێبێڵێت.

جیانلوکا دی مارتزیۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت زانیاریی دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و هەموو ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو خانمە پیرەکە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکاتەوە.

پۆگبا لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت، پێشتریش چەندینجار دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئەو یاریزانە ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button