ئیسپانیا

هەواڵی نوێ له بارەی ئامادەبوونی جێرارد پیکی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- ڕۆناڵد کومان و تیمەکەی ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشت بە چاکبوونەوەی جێرارد پیکی لەو پێکانەی لە یاریی پێش کۆتایی جامی شا بەرامبەر سێڤییا تووشی هات و لە یاریگەکانی دابڕی.

مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە پیکی هاوشانی هاوتیمەکانی بەشداری تەواوەتی لە بەشە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا کردووه پاش ئەوەی لەلایەن دەستەی پزیشکی بارسێلۆناوه گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوه بۆ ئەو مەبەستە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ئەگەرچی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا لە دۆخێکی باشدایە، بەڵام پێ ناچێت بۆ یاریی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەرامبەر ڤالادۆلید بە شێوەی سەرەکی بەشداری پێ بکرێت، بەڵکوو ڕۆناڵد کومان پارێزگاریی لێ دەکات تا بۆ یاریی کلاسیکۆ کە 10ی مانگی چوار بەێوە دەچێت، بەتەواوەتی ئامادەێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button