ئیتاڵیا

ئاشکرابوونی دەستکەوتی بریکاری یاریزانانی خولی ئیتاڵی

یاریگا-بازاڕی گواستنەوە تەنها ئاڵوگۆڕی پارە نیە لە نێوان یانەکاندا بەڵکو بریکارەکانیش بەشێکن لەو گەمەیە. بە جۆرێک لە ٢٠٢٠دا بریکاری یاریزانان لە خولی ئیتاڵی بەتەنها  ١٣٨ ملیۆن یۆرۆیان کۆکردووەتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەفەرمی داتاکانی بڵاوکردووەتەوە و یوڤێنتۆس لەو ساڵەدا بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی داوەتە بریکارەکان، رۆما دووهەمە بە ١٩.٢ ، میلان  ١٤.٣ ملیۆن و  ناپۆلی ١٢ ملیۆن یۆرۆ، فیۆرەنتینا ٩.٧ ملیۆن و ئینتەریش تەنها  ٩ ملیۆن.

و سەرەڕای قەیرانی دارایی و هاتنی کۆرۆنا، داهاتی بریکارەکان  ١٣٨ ملیۆن بووە بەڵام بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمیکردەوە لە ٢٠١٩دا ١٨٧.٧ بووە و  لە ٢٠١٨دا ١٧١ ملیۆن بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button