ئیسپانیا

یاریزانێكی ئیسپانیا ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕەتدەكاتەوە لە پێناو پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

یاریزانێكی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ڕەتكردەوە لە پێناو پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی بالۆن دۆری ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد ئەتلەتیكۆ مەدرید چاویان لە گواستنەوەی فابیان ڕۆیزی ناوەڕاستكاری ناپۆلیە بۆ پتەوكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەیان.

بەڵام هەر زوو یاریزانەكە ئەتلەتیكۆ مەدریدی ڕەتكردەوە لە پێناو بەدیهێنانی خەونەكەی و پۆشینی درێسی مێرینگی.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ڕۆیز لەگەڵ ناپۆلی دوو وەرزی ماوە كۆتایی بێت و یانە ئیتاڵیەكە نایانەوێت دەستبەرداری ناوەڕاستكارەكەیان بن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button