ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەگەری گرێبەستێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی لەنێوان یوڤی و بارسا له ئارادایە

یاریگا- سەرچاوە جیاوازەکان باس له ئەگەری ڕوودانی گرێبەستێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی دەکەن له نێوان یوڤێنتوس و بارسێلۆنا لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

هاوینی ڕابردوو مامەڵەیەکی لەو جۆرە لەنێوان ئەو دوو یانەیەدا ڕووی دا بە گۆڕینەوەی میرالیم پیانیچ و ئارسیەر مێلۆ.

لە نوێترین دەنگوباسیشدا کە توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، هەردوو یانە بیرۆکەی گۆڕینەوەی پاولۆ دیبالا و عوسمان دێمبڵیان هەیە و ڕەنگە له میرکاتۆی هاوینەدا هەنگاوی کردارەکی لەو بارەیەوە بنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button