ئه‌وروپا

تاکەی رۆناڵدۆ لێدانی راستەوخۆ لێ دەدات؟

یاریگا-

ئەوە پرسیاری کەناڵی (ئی ئێس پی ئێن) بوو، بۆچونی دیل پیرۆ و لۆبۆف و کلیزمان لەو بارەیەوە بزانە و پاشان داتای باشترینەکان ببینە.

*چێنەر عەبدولقادر

پرسیار: ئەگەر تۆ راهێنەری پرتوگالبیت چۆن بە رۆناڵدۆ دەڵێیت لێدانی راستەوخۆ بدەرە برۆنۆ فرناندێز؟

کلیزمان : با دیلپیرۆ وەڵام باتەوە ئەو لە لێدانە راستەوخۆکان یەکێک بوو لە باشترینەکان، بەڵام ئەبێت لەگەڵێ دانیشێت و قسەی لەگەڵ بکات، پێی بڵێت لەم دواییانەدا لێدانە راستەخۆکانت وەکو پێشوو نیە و با یاریزانی تر هەلیان پێ پدرێت.

دیلپیرۆ: ئەوە بۆ من رویداوە، زیدان کە هاتە یۆڤانتۆس یان دواتر کە پیرلۆ هات باسمانکرد لە نێوان خۆماندا، پێویستمان بە راهێنەریش نەبوو، لە کام کاتتدا من یان ئەوەی تر لێدانی راستەوخۆ لێ بدات، کاممان هیلاکتربوین و باردۆخی یاریەکە دیاریدەکرد.

پرسیار: رۆناڵدۆ پاشای لێدانی راستەخۆیە قورسە ئەوە قبوڵ بکات!!

دیلپیرۆ: کێ دەڵێت ئەو پاشای لێدانی راستەوخۆیە؟ هەرکەسێک زیاتر لە ٢٥ گۆڵیکرد دەڵێت من پاشای لێدانی راستەوخۆم؟!! ژمارەکان درۆ ناکەن، بە دڵنیاییەوە کریستیانۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی هەموو سەردەمەکان و لە لێدانی راستەوخۆشدا زۆر بەتوانا بوە،بەڵام لە ئێستادا باش نیە وەکو دەیبینن، پێشتر لە یۆڤانتۆس پیانچ هەبوو، ئێستا دیبالا هەیە، دەبێ لە یۆڤانتۆس هەلیان پێ بدرێت.

فرانک لوبۆف: گۆڵچی سێیەمی یۆڤانتۆس دەڵێت لە مەشقەکاندا هەموو کات گۆڵ ئەکات!! دڵنیابن باوەڕی بەخۆیەتی، ئەو باوەڕە کردویەتی بە یەکێک لە باشترینرکان.
بۆ نمونە لە فەرەنسا زیدان ژمارە یەک بوو، جۆرکایف و لۆران بلانک زۆر باشبوون بۆ لێدانی راستەوخۆ، ئەگەر کێشەیەک هەبوایە، دیشامپ قسەی تیا ئەکرد ئەو سەرکردەبوو.

*قسەکانی ئەو سێ ئەستێرەیەو کەناڵەکە کۆتایی هات.

ئەبێت بوترێت شتێکی زۆر ئاساییە کە رۆناڵدۆ لە ماوەیەکە لە لێدانی راستەخۆدا وەکو پێشوو نەماوەو ژمارەکان درۆ ناکەن، بۆ نمونە ٧٢ لێدانی راستەوخۆ بۆ یۆڤانتۆس لە ٣ ساڵدا تەنها یەک گۆڵێ کردوە، هیچ گومانێک نیە لە توانای رۆناڵدۆ کە خاوەنی ٥٧ گۆڵە بە لێدانی راستەوخۆ، بەڵام لە تۆپی پێدا ئامانجی یەکەم بۆ بردنەوەیە نەک بۆ ئەوەی رۆناڵدۆ گۆڵ بکات، ئەگەر برۆنۆ چانسی زیاتری هەبێت بۆ گۆڵکردن بۆ نا؟

ئەو باوەڕبەخۆبونەی رۆناڵدۆ هەیەتی لە رابردودا کردویەتی بە خاوەنی ٥ تۆپی ئاڵتونی بەڵام لە داهاتودا دەکرێت ئەم باوەڕبەخۆبونە زۆرەی ببێتە کێشە، لێدانی راستەوخۆ باش نیە هەر جێبەجێی دەکات، دەکرێ بۆ هەڵبژاردەکەی یان یۆڤانتۆس ئاستی لە یاریەکدا باشنەبێت رازی نابێت دانیشێت، نەک تەنها رۆناڵدۆ لە رابردودا زۆر جار یاریزانە باشەکان کاتێک دەبنە ئەفسانەی یانەیەک لە کۆتایی تەمەنی یاریکردنیاندا ئاستیان دابەزیوە بەڵام هەر یاریان کردوە لەبەر گەورەیی مێژوەکەیان، کاتێکیش راهێنەر داینیشاندوون هەر بوەتە کێشە بۆی، دێلپیرۆ و تۆتی بە نمونە.

بۆ رۆناڵدۆ و مێسی چەند ساڵێکی زۆرە راهاتواین لەسەر ئەوەی کە لە هەموو شتێکدا باشترینن، بەڵام لە لێدانی راستەوخۆدا وانین، ژمارەکان لە خوارەوەیە و خۆتان بیبینن، ئاسان نیە بگەنە ٧٧ گۆڵەکەی جۆنینیۆ، لە ئێستادا مێسی خاوەنی ٥٥ گۆڵەو رۆناڵدۆش ٥٧ گۆڵێ هەیە بە لێدانی راستەوخۆ.

١.جۆنینۆ ٧٧ گۆڵ
٢.پێلێ ٧٠ گۆڵ
٣.رۆناڵدینیۆ ٦٦ گۆڵ
٣.لیگرۆتالی ٦٦ گۆڵ (ئەرجەنتین ساڵی ١٩٥٠ یاری کردوە)
٥.بێکهام ٦٥ گۆڵ
٦.مارادۆنا ٦٢ گۆڵ
٦.زیکۆ ٦٢ گۆڵ
٨.رۆناڵد کومان ٦٠ گۆڵ
٩.کاریۆکا ٥٩ گۆڵ
١٠.رۆجێریۆ سێنی ٥٩ گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button