ئه‌وروپا

یەكەم كاردانەوەی ناوبژیوان دوای هەژمار نەكردنی گۆڵەكەی ڕۆنالدۆ

یاریگا-

دانی ماكیلی ناوبژیوانی یاری نێوان سڕبیا و پورتوگال باس لە هەژمار نەكردنی گۆڵەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكە.

ماكیلی گۆڵێكی درووستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەژمار نەكرد و یاریەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ئەوەش بوویە هۆی توڕە بوونی كاپتنەكەی پورتوگال.

ماكیلی لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ئابۆلای پورتوگال ووتی: بەپێی سیاسەتی فیفا تەنها دەتوانم بلێم داوای لێ بوردن لە فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر و هەڵبژاردەی پورتوگال بكەم بۆ ئەو ڕووداوەی ڕوویدا، ئێمە وەك دەستەی ناوبژیوانان بە سەختی كار دەكەین بۆ ئەوەی بڕیاری درووست بدەین بەڵام كاتێك هەڵە دەكەین ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر دەبینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button