ئیتاڵیا

هاندانۆڤیج ئامادەیە بۆ گەڕانەوە

یاریگا-سەمیر هاندانۆڤیج گۆڵپارێزی یانەی ئینتەرمیلان تاوەکو گەڕانەوەی یاری یانەکان ئامادە دەبێت بۆ یاریکردن.

گۆڵپارێزە بە ئەزموونە سلۆڤینییەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هات و ئەوەش ماوەیەک دووریخستەوە بەڵام لەگەڵ هاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا، بووە دەرفەتێکی باش بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە پشوو بدات و یارییەکانی یانەکەی لەدەست نەچێت.

گازیتا دیلۆ سپۆرت رایگەیاند سەمیر بۆ یەکەم یاری گەڕانەوەی یاری یانەکان بەرامبەر  بۆلۆنیا ئامادە دەبێت لە رۆژی ٤/٣دا .

هاندانۆڤیچ ساڵانێکە گۆڵپارێزی یەکەمی ئینتەرە و لەم وەرزەشدا سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە  ٣٦ ساڵ، لە ١٠  یاریدا توانیوییەتی گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت و لە ریزبەندی یەکەمی خولەکەدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button