ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هەرسێ یانە گەورەکەی ئیسپانیا یاریزانێکی ناپۆلییان دەوێت

یاریگا-هەرسێ یانەی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەیانەوێت تواناکانی فابیان رویزی ناوەڕاستکاری ناپۆلی بەدەست بهێنن.

بەگوێرەی سپۆرتی کاتالۆنی، داهاتووی ئەو یاریزانە لە ئیسپانیایەو بارسێلۆناش هەوڵی گواستنەوەی دەدات. وە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیاش باس لەوە دەکەن ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە پاڵ بارسادا، دەیانەوێت رویز بگەڕێننەوە وڵاتەکەی.

ئاستی ناجێگیری ئەم وەرزەی ناپۆلی، ئەگەری ئەوەی  خوڵقاندووە  ناپۆلی نەگاتە خولی پاڵەوانەکان و ئەوەش داهاتییان کەم دەکاتەوە، بۆ رزگابوون لە شکستە داراییەکانیش ئەو یانەیە چاوی لە فرۆشتنی فابیانە کە نرخی دەگاتە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button