ئه‌وروپائینگلتەرا

دی برۆین رازی بە مانەوە بووە

یاریگا
کیڤن دی برۆین، ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی زانیاریی دەستکەوتووە کە کارگێری ستیزن ماوەیەکە هەوڵەکانیان لەگەڵ ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەکەیان لە پێناو رازی کردن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست پێکردووە، دواجار بەرێوەبەری کارەکانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات گرێبەستەکە واژۆ بکرێت، بە مەرجی ئەوەی موجەکەی زیاتر بکرێت.

دی برۆین تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە و هەفتانە 170 هەزار پاوەند موچەکەیەتی و داوای نزیکەی 300 هەزار پاوەند دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button