ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بەیل ناگەڕێتەوە ریال مەدرید

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دەکات، ئەستەمە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، یاریزانە وێلزیەکەی تۆتێنهام دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، ئەستەمە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە لالیگا، چونکە باش دەزانێت هیچ پێگەیەکی لە پێکهاتەی ئەو یانەیە نیە، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵ دەدات هەر لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت و چاوەڕێش ناکرێت سپێرز گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

گاریس بەیل هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە یانەی تۆتێنهام کرد و هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button