ئیسپانیا

بە ژمارە ڕیاڵ مەدرید لە نەبوونی ڤینیسیۆس سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە

یاریگا-

ئامارەكان و ژمارەكان ئەوەمان پێدەڵێن لەم یاریانەی دوایدا سەرەرای ئەوەی ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرێت بەڵام ڕیاڵ مەدرید لە ئامادەنەبوون ڤینیسیۆس جۆنیۆر نەیتوانیوە سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە كە ڤینیسیۆس گەڕاوەتەوە ئاستی ڕاستەقینەی لەم یاریانەی دوایدا لەگەل یانە شاهانەكە و بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداری لە سەركەووتنەكانی مێرینگیدا هەبووە.

لە كۆتا 11 یاری یانەكەدا ئەستێرە بەڕازیلیەكە لە 8 یاری سەرەكی بووە و سەرجەمیان ڕیاڵ مەدرید براوە بووە ، لەو سێ یاریەی كە بەشداری نەكردووە بە شێوەی سەرەكی ڕیاڵ مەدرید لە دوو یاری یەكسان بووە و یاریەكیش شكستیهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button