یاریگا

ڕێکەوتی یارییەکەی مان سیتی و چێڵسی دیاری کرا

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا کاتی بەڕێوەچوونی یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئەو وڵاتەی دەستنیشان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، یاریی یەکەمی قۆناغەکە لە نێوان چێڵسی و مان سیتی له 17 ی مانگی داهاتوو، یاریی دووەمیش کە تێیدا لیستەر سیتی و ساوسهامتن ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە، ڕۆژێک دوای ئەوه ئەنجام دەدرێت.

هەردوو یاریەکە لە یاریگای وێمبڵی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button