ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دۆرتمۆند نرخی هالاندی دیاری کرد

یاریگا- یانەی بروسیا دۆرتمۆند نرخێکی خەیاڵی خستە سەر ئێرلینگ هالاند، ئەوەش لە ترسی هەوڵی یانە زلهێزەکان بۆ ڕفاندنی گۆڵکارە نەرویجیەکەیان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی ESPNی بەناوبانگ، کە زۆرێک لە سەرچاوەکانیتریش بڵاویان کردۆتەوە، دۆرتمۆند بڕی 180 ملیۆنی وەک نرخی هالاند دیاری کردووە بۆ هەر یانەیەکی خوازیار ئەم هاوینە لێی بچنە پێشەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هێرشبەرە 20 ساڵانەکە تا ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆد بەسەر ناچێت و چەند ڕۆژی ڕابردووس ماتیاس سامەری بەڕێوبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکە ڕایگەیاند کە هالاند تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، نابێت بیر له ڕۆشتن بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button