ئه‌وروپائیتاڵیا

لیشتیشتاینەر پیشەیەکی نوێ دۆزیوەتەوە

یاریگا
ستێفان لیشتیشتاینەر، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی سویسڕا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت ببێتە دروستکەری کاتژمێر.

بەرگریکارەکەی پێشووی بیانکۆنێری ماوەیەکە بەشداری لە خولێکی فێرکاری دروست کردن و چاککردنەوەی کاتژمێر لە کۆمپانیای Maurice de Mauriac لە زیوریخی وڵاتەکەی کردووە و خولەکەش بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و دوای فێربوونیشی دەیەوێت لەسەر ئەم پیشەیەی بەردەوام بێت و دەڵێت ” پیشەی کاتژمێر وەکو پیشەی یاریزان وایە، هەرکاتێک باش یاریی نەکەیت و ئامادە نەبیت، هیچ شتێک دروست نابێت، کاتژمێریش ئەگەر هەموو شتێکی تەواو نەبێت دروست نابێت “.

لیشتیشتاینەر لە کاروانی وەرزشی 108 یاریی بۆ هەڵبژاردەی سویسڕا کردووە و لەگەڵ یانەکانی یۆڤێنتۆس و ئارسێناڵ کردووە.

Back to top button